بۆچی دوای ژەمەکان حەزێکی بەهێزمان هەیە بۆ خواردنی شیرینی؟



لە هەموو کولتوورەکاندا نەریتێک هەیە کە بە پارچەیەک شیرینی یان خۆراکێکی شیرین کۆتایی بە خولێکی خواردنی بەتام بهێنرێت، بە نزیکەی هەموومان دوای هەموو ژەمێک دەست دەکەین بە گەڕان بەدوای شتێکی شیریندا، نازانین کە نهێنیەک لە پشت ئەم ئارەزووە هەیە .

 هۆکارەکانی ئارەزووی چڕ و پڕمان بۆ خواردنی شیرینی دوای نان خواردن

پێویستی بە وزە

دوای نانخواردن، لەش وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت، بۆ هەرسکردن، لەمبارەدا لەش تامەزرۆی بەدەستهێنانی وزەیە، بۆیە ئارەزووی خواردنی شیرینی سەرهەڵدەدات، چونکە شەکر سەرچاوەی وزەی خێرایە، بەڵام ئەمە تەنها هۆکاری ئەو ئارەزووە نییە.

خوو پێوەگرتن و ڕاهاتن

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم ئارەزووە چڕ و پڕە بۆ هۆکاری دەروونی دەگەڕێتەوە نەک هۆکاری فیزیۆلۆژی، بەو پێیەی مێشکمان ڕاهاتووە بە کۆتایی هێنان بە ژەمێک لە شیرینی، هەروەها خواردنی بەردەوامی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی بەرزی شەکر و چەوری تێدایە دەبێتە هۆی بوونی پەیوەندییەک لە مێشکدا کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە هۆی ئارەزووی خواردنی ئەم جۆرە خۆراکانە.

 

 بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین

ئارەزووی شەکر دوای ژەمەکان دەتوانێت بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین بێت، کە گوازەرەوەیەکی دەمارییە و پەیوەندی بە باشتربوونی باری دەروونییەوە هەیە.

دەوترێت خواردنی شەکر (یان کاربۆهیدراتی سادەی دیکە) دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی مژینی ترشی ئەمینی تریپتۆفان کە لە هەندێک خۆراکدا هەیە، تریپتۆفان ڕێگە بە زیادبوونی بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین دەدات، واتە شیرینەمەنییەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی سیرۆتۆنین، وامان لێدەکات هەست بە دڵخۆشی و ئارامی بکەین.

ئاستی نا هاوسەنگی شەکر

نایەکسانی ئاستی شەکری خوێن دوای ژەمێک، لەوانەیە ببێتە هۆی ئەم ئارەزووانە، ئەگەر ژەمەکانت هاوسەنگ نەبوون، و بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاربۆهیدراتەکان (بەتایبەت کاربۆهیدراتی سادە) پێکهاتبێت، ئەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی دەستبەجێی ئاستی شەکر لە خوێندا، پاشان لەناکاو دوای ژەمەکان دادەبەزێت، جەستەت ناتوانێت بەرگەی ئەم دابەزینەی ئاستی گلوکۆز بگرێت و بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی بەرزتر جەستەت ئارەزووی شەکر دەکات، هەروەها کاربۆهیدراتە سادەکان زۆر بە ئاسانی هەرس دەکرێن، ئەمەش پێویستی بە شەکری زیاترە بۆ وزە.

 

چۆنێتی کۆنتڕۆڵکردنی ئارەزووی خواردنی شیرینی دوای خواردن

نەهێشتنی هەموو سەرچاوەکانی شەکر لە خۆراکەکەتدا، بەتەواوی سەرکوتکردنی ئارەزووی شیرینیەکانت، ڕەنگە تەنها ئارەزووەکانت زیاد بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردنی خۆراکە شیرینەکان، لێرەدا چەند گیراوەیەکی تەندروست دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدات کۆنتڕۆڵکردنی ئارەزووەکانت شیرینی دوای خواردن.

 شەکری پاڵاوتە بە بەدیلێکی تەندروست بگۆڕە

شەکر بە تەواوی لەخۆت دامەبڕە؛ ئارەزووی شەکر دوای ژەمێک شتێکی ئاساییە، هێشتا دەتوانیت چێژ لە شیرینی وەربگریت، بەڵام بە ڕێژەیەکی مامناوەند.

شیرینییەکی خۆراکی هەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە ژەمەکانت و گۆڕینی شەکری پاڵاوتە بە بەدیلێکی تەندروست وەک شەکری سروشتی کە لە میوە، میوەی وشک، خورما یان هەنگویندا هەیە، دەتوانیت شیرینی سروشتی بۆ ژەمەکانت زیاد بکەیت بە خواردنی لاوەکی.

 

بەشێکی کەم لە شیرینی بخۆ

ڕێجیمکردن بەو مانایە نییە کە دەبێت بە تەواوی واز لە خواردنە دڵخوازەکانت بهێنیت، لەکاتێکدا کاربۆهیدرات و چەوریەکان لە ڕێجیمدا سنووردار دەکەیت، بەڵام ڕەنگە زۆرجار ئارەزووی شەکر بکەیت چونکە جەستەت پێویستی بە وزە هەیە و ڕەنگە بەشی پێویست بەدەست نەهێنیت، بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەمی وزەیە، دەتوانیت بەشێکی کەم لە شیرینییە دڵخوازەکەت بخۆیت.

 هاوسەنگی لە نێوان ژەمەکانتدا دروست بکە

خۆراکی هاوسەنگ دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەزووی شەکر بدات، کاربۆهیدراتی ئاڵۆزتر و خۆراکی کەم شەکر بخەرە ناو ژەمەکانتەوە بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێن بە جێگیری بمێنێتەوە.

ئەگەر تەنانەت دوای ژەمەکانیش هەستت بە تێری نەکرد، ئەوا ڕیشاڵی زیاتر بخەرە ناو خۆراکەکەتەوە، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت، ئەمەش ڕێگریت لێدەکات لە خواردنی خۆراکە شیرینەکان دوای ژەمەکان.

 

ددانەکانت بشۆ

تەکنیکە یارمەتیدەرەکانی وەک شوشتنی ددانەکان دوای خواردن یان جوینی پارچەیەک لە گەلای نەعنا، یان بنیشتێکی بێ شەکر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی دەستبەجێ بۆ خواردنی شتێکی شیرین دوای ژەمێک.

لەبیرت بێت، ئارەزووی شەکر دوای ژەمەکان دیاردەیەکی ئاساییە و هیچ شتێکی خراپ نییە، بەمەرجێک زۆر زیادەڕۆیی نەکەیت تا ببێتە هۆی ئەوەی شیرینی زیانێکی زۆر بە جەستەت و تەندروستیت بگەیەنێت.

ساڵی ٢٠٣٠ دووجار بەر مانگی ڕەمەزان دەکەوین و بەڕۆژوو دەبین
پێشت ساڵی ٢٠٣٠ دووجار بەر مانگی ڕەمەزان دەکەوین و بەڕۆژوو دەبین
رەحمەتی خواتان لێبێت، هەستن بۆ پارشێو
دواتر رەحمەتی خواتان لێبێت، هەستن بۆ پارشێو
ەیوەندیدار