رەحمەتی خواتان لێبێت، هەستن بۆ پارشێو



بانگبێژ و بەئاگاهێنەرەوەکانی پارشێو، یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی مانگی ڕەمەزان و یەکێک لە نەریتە کۆنەکانی تایبەت بە هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامییە، کە هەندێک بە دەنگی دەهۆڵ و هەندێک بە لێدان لە دەرگای ماڵەکان و هەندێک بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکەن هەستن بۆ پارشێو.

 کێ یەکەم کەسە لە ئیسلامدا ئەم کارەی کردووە؟

بیلال بن ڕەباح خوا لێی ڕازی بێت – یەکەم بانگبێژ بووە لە ئیسلامدا و بانگبێژی تایبەتی پێغەمبەر بووە دورودی خوای لەسەر بێت، هاوکات لەگەڵ ئیبن ئوم مەکتوم ئەرکی بەئاگاهێنانەوەی خەڵکیان بەجێدەهێنا بۆ هەستان لە خەو و ئامادەکاری بۆ پارشێو لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.

بیلال بانگی خەڵکی دەکرد کە هەستن نان بخۆن و دووەمیان بانگی دەدا کە وادەی کۆتایی هاتنی خواردنە و پارشێو بە کۆتا گەیشت.

هەروەها ئەنباسە بن ئیسحاقیش لە یەکەمینەکانی ئەم لایەنە بوو، کاتێک  لە ساڵی ٢٢٨ی کۆچی، ئەو کاتەی لە شاری فوستاتەوە بە پێ دەڕۆیشت بۆ مزگەوتی عەمر بن عاس و بە دەنگی بەرز بانگی خەڵکی دەکرد بۆ پارشێو.

پیشەی بانگبێژانی پارشێو یان بە ئاگاهێنەرەوانی پارشێو لە سەردەمی حوکمی فاتیمییەکان، بە تایبەت حاکم بیئەمریلای فاتیمی بە تەواوی هاتە ناو تایبەتمەندییەکانی مانگی ڕەمەزانەوە، ئەو فەرمانی بە خەڵک کرد دوای نوێژی تەراویح، زوو بخەون، سەربازەکانی بە بەردەم ماڵەکاندا تێدەپەڕین بۆ ئەوەی خەڵک لە خەو هەڵسێن بۆ پارشێو.

لە سەردەمی دەوڵەتی عەباسی، عوتبەی کوڕی ئیسحاق، کە والی میسر بوو، یەکەم کەس بوو کە بۆ پارشێو فەرمانی جاڕی دا، خەڵکانی تایبەت بە پێ دەچوونە دەرەوە بۆ ئەوەی خەڵکی لە خەو هەڵبستێنن، دووبارەیان دەکردەوە، و دەیان وت؛ ئەی بەندەکانی خودا، پارشێو بکەن، چونکە بەرەکەت لە پارشیودایە.

یەکەم کەس کە خەڵکییان بە دەنگی دەهۆڵ بەخەبەر هێنایەوە خەڵکی میسر بوون و تا ئێستاش ئەم نەریتە بەردەوامە، هەروەک وڵاتانی یەمەن و مەغریب، بە دار لە دەرگاکان دەدەن و سرود و موناجاتی تایبەت بە ڕەمەزان دەڵێنەوە.

بۆچی دوای ژەمەکان حەزێکی بەهێزمان هەیە بۆ خواردنی شیرینی؟
پێشت بۆچی دوای ژەمەکان حەزێکی بەهێزمان هەیە بۆ خواردنی شیرینی؟
لە ئایندەدا بەسرە وەک شوێنێک نامێنێت بۆ ژیان
دواتر لە ئایندەدا بەسرە وەک شوێنێک نامێنێت بۆ ژیان
ەیوەندیدار