دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی



ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ نزمترین ئاست دابەزینی تۆماركرد، كە ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و ڕاگەیەنراوەكەی ئەمڕۆی بانكی ناوەندی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتنی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهۆی دۆلار زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردووە و دوێنێ‌ بۆ خوار 149 هەزار دینار دابەزی بوو.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، كە بڕێكی زۆر دۆلاریان لەبەردەستدایە و ڕێژەی خستنەڕووی زیاد دەكەن و بەتەواوی كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار دەكەن.

 

توندوتیژی ئابووری دژ بە مووچەخۆران
پێشت توندوتیژی ئابووری دژ بە مووچەخۆران
چەند خواردنێک یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت
دواتر چەند خواردنێک یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت
ەیوەندیدار