چەند خواردنێک یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت



ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکی خەو وەک میلاتۆنین و مەگنیسیۆم دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێکخستنی کاتەکانی خەو و دواجار هاوکارت دەبێت لە پشوویەکی باشتر و چالاکی جەستەیی زیاتر دەبێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرەر، پسپۆڕی خۆراک مات وێبستەر ٦ خۆراکی ئاشکرا کردووە کە یارمەتیت دەدەن لە خەوتن:

بادەم:

تەنها مشتێک بادەم، یان تەنانەت کەوچکێک کەرەی بادەم، لە ماوەیەکی کەمدا هاوکارت دەبێت بۆ ئەوەی بخەویت.

بادەم سەرچاوەیەکی گەورەی مەگنیسیۆم و میلاتۆنین، کە بە شێوەیەکی سروشتی کارکردنی ماسولکە و دەمارەکان کەمدەکاتەوە و هەروەها لێدانی دڵ جێگیر دەکات.

هەروەها مەگنیسیۆم ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کەمدەکاتەوە کە فشاری دەرونی تێکدەدات.

هێلکە:

چەندین بەهارات هەیە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە خەوتن، هێلکەش یەکێکە لەوانە.

کاتێک هێلکە لەگەڵ شیر تێکەڵ دەکرێت، نەک تەنها یارمەتی کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ دەدات بەڵکو یارمەتیت دەدات لە خەوتن، هەروەها ڕێژەی گۆڕانکاری خۆراک لە کاتی خەوتندا باشتر دەکات.

ماسی:

ماسی چەور وەکو تونە و سەلەمون نەک تەنها بۆ تەندروستی گشتی باشن بەڵکو بۆ کوالێتی خەویش زۆر باشن.

ئەم خۆراکانە ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین D و ترشی چەوری ئۆمیگا 3 لەخۆدەگرن، هەردووکیان بەرهەمهێنانی مادەی سیرۆتۆنین زیاد دەکەن، کە ماددەیەکی کیمیایی مێشکە و یارمەتی ڕێکخستنی سوڕی خەوتن دەدات.

گێلاس:

خواردنەوەی ئاوی گێلاس لە ئێواراندا دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی خەوتن، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی سروشتی میلاتۆنین.

دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی
پێشت دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی
بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەكەنەوە
دواتر بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەكەنەوە
ەیوەندیدار