لەم شارەی هەرێم بەنزین بە کارتی ئەلکترۆنی دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند، دەست بە ئەلیکترۆنیکردنی پارەی سووتەمەنی کراوە و لە کەرکوک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لقی كه‌ركوكی دابه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بڵاویکردەوە، له‌ ئه‌مڕۆ‌ هه‌ینی 22-3-2024 ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ ڕێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ له‌ بری كاش له‌ وێسته‌كانی به‌نزینی سوپه‌ر و موحه‌سه‌ن لە کەرکوک دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، كارمه‌ندانی كۆمپانیا ڕێگه‌پێدراوه‌كان له‌ لایه‌ن بانكی مه‌ركه‌زی عێڕاقه‌وه‌ له‌ وێستگه‌كانی كركوك السلام ی حكومیدا ئاماده‌ن، به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی كردن بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمۆبێله‌كان له‌ پڕكردنه‌وه‌ و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی .

حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی سەرجەم کەرتەکانی پارەدان لە عێراق، ئەمەش لەپێناو کۆتاییهێنان بە پارەی کاش و چارەسەرکردنی کێشەی سیولە کە هەندێک جار ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

هۆشداری لە هاتنی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو دەدرێت
پێت هۆشداری لە هاتنی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو دەدرێت
مژدەیەک بە خوێندکاران لە هەرێم و عێراق دەدرێت
دوات مژدەیەک بە خوێندکاران لە هەرێم و عێراق دەدرێت
پەیوەندیدار