هۆشداری لە هاتنی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو دەدرێت



شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەدات و دەڵێت، هیوادارین هۆشدارییەکانمان وەک ئەوەی دهۆک نەبێت و بگاتە شوێنی خۆیی و ئامادەکاری پێویست بکرێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بە خەڵک ی ڕاگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەمە 24/3/2024 بۆ کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 25/3/2024 بەگوێرەی ئەو زانیارانەی لەنەخشەکانی کەش و ھەوا ھەیە ئەگەری ھاتن و قوڵبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی باشوری ھەرێمی کوردستان ھەیە کە ئەبێتە سەرھەڵدانی ناجێگیری بەرگەھەواو دروستبوونی ھەوری فرەخانەی سوپەرسێل بەشێوەیەکی فراوان  و پێشبینی بارانێکی بەخوڕ و زۆر هەیە لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و پێدەچێت ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاویش لە ھەندێ شوێندا

ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی ھەورە بروسکەی توند و پێدەچێت تەرزە بە قەبارەی گەورە لەو ناوچانە ببارێت، سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەش سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای ھەولێر و دھۆک لەماوەی ئاماژە پێکراودا تاوە باران و ھەورە بروسکە بەشێوەیەکی ئاسایی ئەبێت .

ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی بۆ ڕێژەی باران بارین دەکات و دەڵێت، رێژەی بارانی چاوەروانکراو لە ماوەی ئێوارەی یەکشەمە بۆ بەرەبەیانی دووشەمە لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان و ھەڵەبجە و سلێمانی بەجیاوازی شوێنەکان لە سەروو 25 ملم تا زیاتر لە 100 ملیممەترە ،

دەشڵێت، دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رێرەوەکانی رۆشتنی ئاوی باراناودا یان چەم و دۆڵەکان و ناوچە نزمەکان، ان شاء الله بێ زیان و کارەسات ئەبێت و لەھەر زانیاریەکی زیاتر لەئەگەری گۆرانکاریش لەکاتی پێویستدا ئاگاداریمان ئەبێت و ھیوادارین ھۆشداری ئەمجارەشمان وەک ئەوەی دھۆک نەبێت و بگاتە شوێنی خۆی ئامادەکاری پێویست بکرێت .

پێشەوا هەورامانی: عێراق دادگایەکی دەستوری نییە و ئەو دادگایە نادەستورییە
پێشت پێشەوا هەورامانی: عێراق دادگایەکی دەستوری نییە و ئەو دادگایە نادەستورییە
لەم شارەی هەرێم بەنزین بە کارتی ئەلکترۆنی دەدرێت
دواتر لەم شارەی هەرێم بەنزین بە کارتی ئەلکترۆنی دەدرێت
ەیوەندیدار