ئەمریکا داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار دەکات



وەزارەتی داد و 15 ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵای یاساییان لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکرد و تۆمەتباریان کرد بە قۆرخکردنی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان، گوایە ئەو کۆمپانیایە خواستێکی بەهێزی لەسەر ئایفۆن و بەرهەمەکانی دیکەی بەکارهێناوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی و زیانگەیاندن بە ڕکابەرە بچووکەکانی.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی داد و 15 ویلایەتی ئەمەریکا کۆمپانیای ئەپڵی بە قۆرخکاری تۆمەتبار کرد و داوای یاسایی لەسەر تۆمارکرد، هاوکات دەریانخستووە ئەپڵ پەیوەندی بە لیستی کۆمپانیاکانی تری تەکنەلۆژیاوە دەکات کە لەلایەن ڕێکخەرانی ئەمریکاوە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو و سەرۆک بایدن سکاڵایان لەسەر تۆمارکرا، وەک گووگڵ کە خاوەنەکەی ئەلفابێت و مێتا پلاتفۆرم و ئەمازۆن دۆت کۆمە.

مێریک گارلاند، داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “نابێت بەکارهێنەران نرخێکی زیاتر بدەن، چونکە کۆمپانیاکان یاساکانی جیاوازی پێشێل دەکەن”، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەم بابەتە لە ئێستادا ڕانەگیرێت، ئەپڵ بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی قۆرخکاری مۆبایلە زیرەکەکانی.

واشنتۆن دی سی پەیوەندی بە دۆسیەی وەزارەتی دادەوە کردووە و ئەپڵ تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی کاریگەرییەکانی بازاڕ بۆ بەدەستهێنانی پارەی زیاتر لە بەکارهێنەران، گەشەپێدەران، دروستکەرانی ناوەڕۆک، هونەرمەندان، بڵاوکەرەوەکان، بزنسە بچووکەکان و بازرگانان.

دۆسیە مەدەنییەکە ئەپڵ تۆمەتبار دەکات بە قۆرخکردنی نایاسایی مۆبایلە زیرەکەکان بە سەپاندنی سنووردارکردنی گرێبەست بەسەر گەشەپێدەران و ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە مۆبایلە زیرەکەکان.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت دەزگاکانی دژە قۆرخکاری لە یەکێتی ئەوروپا بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی کە لە یاسای بازاڕە دیجیتاڵییەکاندا هاتووە لێکۆڵینەوە لە ئەپڵ و مێتا و گووگڵ بکەن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێدەچێت کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لێکۆڵینەوەکان ڕابگەیەنێت.

لە جیهاندا زۆرێک لە کۆمپانیاکان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکن و کێبڕکێی بازاڕەکان دەکەن، بەتایبەت دوو کۆمپانیای زەبەلاح و بەناوبانگ ئەپڵ و گالاکسی، و لەم ساڵانەی دوایشدا کۆمپانیاکانی وەک هواوی و شاومینگ هاتونەتە لیستی کۆمپانیا کێبڕکێکانەوە.

بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکدانی خانەی DNA دادەنرێت
پێشت بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکدانی خانەی DNA دادەنرێت
دۆسێیەکی تری گەندەڵی گەورەی ملیۆنان دۆلاری ئاشکرا کرا
دواتر دۆسێیەکی تری گەندەڵی گەورەی ملیۆنان دۆلاری ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار