نەرمین مەعروف: ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردووە ناتوانێت بلۆکی بکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە بتوانێت بلۆکی بکات و ئاماژەی بەوەشکرد، “درەنگ دابەشکردنی مووچە کێشە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییەکانی مووچەی مانگی ئازار دروست دەکات”.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە ناتوانێت وەریبگرێتەوە یاخود بلۆکی بکات، چونکە ئەوە پارەی مووچەیە و مافی خەڵکی کوردستانە، مەسەلەی درەنگ دابەشکردنی ئەو مافە نادات بە بەغدا بۆئەوەی بیکشێنێتەوە یاخود بلۆکی بکات، بەڵام درەنگ دابەشکردنی کاریگەری دەبێت لەسەرئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییەکان بۆ مووچەی مانگی ئازار.

وتیشی، هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند کە بۆ مووچەی مانگی ئازار تەنها لە رێگەی کارتی بانکییەوە مووچە دەدەن، بەڵام ڕاپۆرتە داراییەکان گرنگە کە بەهەرشێوەیەک بێت ئامادەبکرێت، ڕەنگە دواکەوتنەکە تەنها کاریگەری لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە هەبێت، ئەگەر نا حکومەتی عێراق ناتوانێت بلۆکی ئەو پارەیە بکات یاخود بیکشێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی خولی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی هەرێم بەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی مووچە دابەشنەکات و پارەکە هەر لە بانکدا بمێنێتەوە، ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق دەتوانێت ئەو پارەیە بکێشێتەوە یاخود بلۆکی بکات.

بەنزینی سوپەر و محسن بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت
پێشت بەنزینی سوپەر و محسن بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت
سودانی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دێتە هەولێر
دواتر سودانی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دێتە هەولێر
ەیوەندیدار