بەفر و باران بەردەوام دەبن



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 25- 12- 2022، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێ ناوچەی گەرمیان و ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك , دروست بوونی تەم و مژ لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییەكان لەكاتەكانی شەودا لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوری ڕۆژهەڵات.

باس لە ئەوەش كراوە، خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 15 ) كم/ك، ئاڕاستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبن بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، مەودای بینین لە نێوان ( 7 – 10 ) كم دەبێت .
سەبارەت بە كەش و هەوای سبەینێ‌ ئاماژە بە ئەوە كراوە، سبەینێ‌ دووشەممە 26- 12- 2022 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەبە نزیكەی ( 1 تــا 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو، خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك، ئاڕاستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 16 پلەی سیلیزی
كەركوك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

 

ئەمارەتی ئیسلامی كارێكی دیكەی لە ژنان قەدەغەكرد
پێشت ئەمارەتی ئیسلامی كارێكی دیكەی لە ژنان قەدەغەكرد
كورد فەڕەنسای شڵەژاند
دواتر كورد فەڕەنسای شڵەژاند
ەیوەندیدار