سبەینێ‌ چەند دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدەن



بەپێی لێكدانەوە گەردوونییەكان سبەینێ چوار شەممە جگە لەوەی سەری ساڵی كوردییە چەند دیاردەیەكی گەردوونی دیكە ڕوودەدەن، كە بریتین لە یەكسان بوونی شەو و ڕۆژ و دەستپێكی وەرزی بەهار لە نیوەگۆی باكووری زەوی و دەستپێكی پاییز لە نیوەگۆی باشووری زەوی

ئەژی چەتۆ، سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسانی كوردستان ڕایگەیاند، بە پێوانە فەلەكییەكان سبەینێ چوار شەممە، كاتژمێر 06:06 ی بەیانی، زەوی دەگاتە یەكێك لە خاڵە هەرە ناودارەكانی خۆی لە كاروانی دوور و درێژی خولانەوەی بەدەوری خۆر، ئەویش خاڵی هاوسەنگبوونی بەهارییە، كە لە هەمان كاتدا مانای نیمچە یەكسانبوونی تەواوی ماوەی نێوان شەو و رۆژ بۆ 12 بە 12 كاتژمێر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی خولانەوەی بە دەوری خۆردا، زەوی سێ خاڵ دروست دەكات، كە بریتین لە: نزیكترین خاڵ كە دەستپێكی زستانە لە نیوەگۆی باكوور و دەستپێكی هاوینە لە نیوەگۆی باشوور، دوورترین خاڵ كە دەستپێكی هاوینە لە نیوەگۆی باكوور و دەستپێكی زستانە لە نیوەگۆی باشوور، دووریی مامناوەند، كە لە نیوەگۆی باكووردا دەستپێكی بەهارە و لە نیوەگۆی باشووریشدا دەستپێكی پاییزە.

ئاشكراشیكرد، هاوسەنگبوونی بەهاریی لە 20 یان 21 یان بە دەگمەن لە 22 ی ئازاری هەموو ساڵێك دووبارە دەبێتەوە، تیشكی خۆر تیایدا بە شێوەیەكی 100%ی دەكەوێتە سەر هێڵی یەكسانی، چونكە بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە دەوری خۆردا بە ئاستی 23 پلە، تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات و لاربوونەوە و ستوونبوون لەسەر هەردوو نیوەگۆیەكانی باكوور و باشووردا بەخۆیەوە دەبینێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرمادا سەرهەڵدەدەن و ماوەی شەو و ڕۆژ درێژبوونەوە و كورتبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

پاك و خاوێنى زۆر منداڵان توشى هه‌ستیارى زیاتر ده‌كات
پێشت پاك و خاوێنى زۆر منداڵان توشى هه‌ستیارى زیاتر ده‌كات
بارزانی: قەوارەی هەرێم لە دەستووردا چەسپێنراوە
دواتر بارزانی: قەوارەی هەرێم لە دەستووردا چەسپێنراوە
ەیوەندیدار