پاك و خاوێنى زۆر منداڵان توشى هه‌ستیارى زیاتر ده‌كات



لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانستى گه‌شتووه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ى راگرتنى پاك و خاوێنى زیاد له‌ پێویست، بووه‌ به‌ هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك و تووشبوونى منداڵان به‌ نه‌خۆشی هه‌ستیاری زیاتر ده‌كات.

تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌ڵمانى، پاش سێ ساڵ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر زیاد له‌ سێ هه‌زار منداڵ، گه‌شتوون به‌و ده‌ره‌نجامه‌ى زیاده‌ڕه‌وى كردن له‌ پاراستنى پاك و خاوێنى، ده‌بێته‌ هۆى تووشبوونى منداڵان به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كى درم و هه‌ستیارییان سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشى و ده‌رمان و خۆراك زیاتر ده‌كات.

تیمى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێن: پاراستنی منداڵ له‌ شوێنى خاوێندا له‌ به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان ده‌یانپارێزێت، به‌ڵام پاراستنى زیاد له‌ پێویستى منداڵان كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌شیان و دواتر تووشى هه‌ستیاریان ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ چه‌ندین جۆر له‌ نه‌خۆشى و ده‌رمان و خۆراك، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ منداڵانی گونده‌كان كه‌متر تووشی نه‌خۆشی هه‌ستیاری ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كی میكرۆبیدا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و جه‌سته‌یان به‌رگرى په‌یدا ده‌كات.

سبەینێ لە دهۆک کرایە پشووی فەرمی
پێشت سبەینێ لە دهۆک کرایە پشووی فەرمی
سبەینێ‌ چەند دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدەن
دواتر سبەینێ‌ چەند دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدەن
ەیوەندیدار