لە مانگی ڕەمەزاندا پێویست بە وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکان دەکات؟



پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە وەرگرتنی ڤیتامین و کانزاکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەکات و دەڵێت، “پێویست بە وەرگرتنی دەرمان ناکات، دەتوانن لە ڕێگەی خۆراکەوە پێداویستی جەستە دابین بکەن”.

د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە کێشەی کەمی ڤیتامین و کانزاکانیان نییە یاخود ڕێژەیەکی سادە کەمییان هەیە، هیچ پێویست ناکات کاتێ بەڕۆژوون بە شێوەی تەواوکەری خۆراکی وەک حەپ، کەپسول، شروب و دەرزی و جەلی وەری بگرن، بەڵکو دوای بەربانگ و لە ڕێگری خۆراکەوە دەتوانن زۆربەی پێداویستی جەستە دابین بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕۆژووانە بەڕێزانەی کێشەی کەمی کانزا، ڤیتامین و هەر پێکهاتەیەکی خۆراکییان هەیە و پزیشکەکەی خۆیان بۆی داناون ئەوا دەتوانن دوای بەربانگ وەریان بگرن.

لەبارەی وەرگرتنی ڤیتامینەکانەوە بە شێوەیەکی سروشتی وتی، سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D تیشکی خۆرە، پێویستە ڕۆژانە لەم وەرزەدا دوو کاتژمێر لە نێوان کاتژمێر 10 بەیانی بۆ 4 پاشنیوەڕۆ بچیتەبەر هەتاو، چونکە جلی زیاتر دەپۆشرێت و هەندێ ڕۆژێش ناگونجێت بچیتە بەرهەتاو، گەر نەچوویتە بەر هەتاو پێویستە ڤیتامین دی وەربگیرێت .

وتیشی، خواردنی گوێز، بادام و چەرەسەکانی تر و ماسی گرنگن بۆ دابین کردنی ئۆمێگا سێ ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کێشەی کەمی ئاسنیان هەیە گرنگی بەن بە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کانزای ئاسن لەگەڵ خواردنی سەوزە و میوە بۆ دابین کردنی ڤیتامین C .

نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە
ئامینا زکری: پارتی سنوورێک بۆ ملهوڕی و بڕیارە نایاساییەکانی دادگای بەناو فیدراڵی دادەنێت
دواتر ئامینا زکری: پارتی سنوورێک بۆ ملهوڕی و بڕیارە نایاساییەکانی دادگای بەناو فیدراڵی دادەنێت
ەیوەندیدار