نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە



پلانی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی ڕووسیا، نرخی نەوتیان لە جیهاندا بەرز کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 86 دۆلار و 69 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی دوو دۆلار بەرز بووەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 82 دۆلار و 56 سەنت.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت بەو شێوەیە بەرز بێتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامبوونی سەرنجی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و ئەو هێرشانەی کە ئۆکراینا لە ڕێی درۆنەوە دەیانکاتە سەر دامەزراوەکانی نەوتی ڕووسیا.

 

هێمن هەورامی: ناچینە هەڵبژاردنێکی دیزاینکراو کە مەبەست لێی پارچەکردنی هەرێمی کوردستانە
پێشت هێمن هەورامی: ناچینە هەڵبژاردنێکی دیزاینکراو کە مەبەست لێی پارچەکردنی هەرێمی کوردستانە
لە مانگی ڕەمەزاندا پێویست بە وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکان دەکات؟
دواتر لە مانگی ڕەمەزاندا پێویست بە وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکان دەکات؟
ەیوەندیدار