تیروپشك بۆ تابلۆی ژمارە (2000 و 3000)ی هەڵەبجە دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، كە تیروپشك بۆ دوو تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە سبەی سێ شەممە ڕێكەوتــی ٢٠٢٤/٣/١٩ تیروپشك بۆ ژمارەكانی (2000 + 3000) بەسەرجەم پیتەكانیەوە دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو هاووڵاتیانە سەردان بكەن كە داواكاری ئەو ژمارانەیان كردوە.

ئاشكراشی كردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبین لە ڕێی ڕاگەیانمان و ئاگاداری بڵاو دەكەینەوە.

 

نرخی گەنم دیاریكرا
پێشت نرخی گەنم دیاریكرا
حكومەتی هەرێم و عێراق پشووی نەورۆزیان دیاریكرد
دواتر حكومەتی هەرێم و عێراق پشووی نەورۆزیان دیاریكرد
ەیوەندیدار