حكومەتی هەرێم و عێراق پشووی نەورۆزیان دیاریكرد



هەریەكە لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق پشووی ڕۆژی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییان ڕاگەیاند.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە 21ی ئادار بەهۆی یادی نەورۆز و بەهارەوە لەسەرجەم وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان دەكرێتە پشوو.

لای خۆشیەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خشتەی پشووە فەرمییەكانی، كە لە ماڵپەڕی فەرمی بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە ڕۆژانی (پێنج شەممە و هەینی و شەممە 21 بۆ 23ی ئادار) دەكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.

پشووەكەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە، كە رۆژانی (هەینی و شەممە) پشووە لە فەرمانگەكان و خوێندنگەكان و هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان داوایان كردووە، ڕۆژی چوار شەممەش بكرێتە پشوو.

تیروپشك بۆ تابلۆی ژمارە (2000 و 3000)ی هەڵەبجە دەكرێت
پێت تیروپشك بۆ تابلۆی ژمارە (2000 و 3000)ی هەڵەبجە دەكرێت
كۆمسیۆن هەڵوێستی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
دوات كۆمسیۆن هەڵوێستی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار