یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆت هەڵوێستی ڕاگەیاند



سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خەباتی مەدەنی لە هەرێم سوودی نەماوە و ناچارین ڕووبکەینە بەغدا بۆ داواكردنی مووچە و مافەکانمان.

بەهۆی دابەش نەكردنی مووچەوە، بایكۆت لە بەشێكی فەرمانگەكان دەستی پێكردووە و لە چەند خوێندنگەیەكیش مامۆستایان دەستیان بە بایكۆت كردۆتەوە.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاندووە، لەم وڵاتە خەباتی مەدەنی سوودی نەماوە وەک دەرکەوت مامۆستایان لە ماوەی رابردوودا بایکۆتی خوێندنیان کرد هیچ ئەنجامی نەبوو، لەبەرئەوە ناچارین ڕووبکەینە بەغدا و داوای مووچە و مافەکانمان لە بەغدا بکەین.

وتیشی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری یەکەمی دۆخی ئێستایە و لەبەرئەوە دەبێت حکومەت بە زوویی بێتە سەرخەت و بە سواڵ و سەدەقەش بێت مووچە دابەشبکات تا دۆخەکە لەوەی هەیە زیاتر خراپ نەبێت”.

سەبارەت بە دووبارە بایکۆتی پِرۆسەی خوێندن لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مامۆستایان دەڵێت: “پڕۆسەی خوێندن بەرەو کۆتایی دەڕوات و مامۆستایانیش دڵسۆز و خەمخۆرن بۆ خوێندکاران پێموابێت جارێکی دیکە مامۆستایان پەنا نابەنە بەر بایکۆت، چونکە نایانەوێت پڕۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە 18 ڕۆژ لە مانگی 3 تێپەڕیوە و سەرەڕای هاتنی 560 ملیار دینار لە بەغداوە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 2 دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێم ئامادە نییە بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنان پڕبكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی مووچەی 3 مانگی ساڵی ڕابردووش دابەش نەكراوە.

 

دوای پارتی، كاندیدێكی سەربەخۆ كشانەوەی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێشت دوای پارتی، كاندیدێكی سەربەخۆ كشانەوەی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
تورکمان: پارتی باشترین بڕیاری داوە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان
دواتر تورکمان: پارتی باشترین بڕیاری داوە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان
ەیوەندیدار