هەمواری یاسای بودجە کەی دەگاتە پەرلەمان؟



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشتڕاستیکردەوە کە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هێشتا لە سەر مێزی ئەنجوومەنی وەزیراندایە، و نازانێت کەی یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

مستەفا گەرعاوی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، “وەزیری دارایی، تەیف سامی، لە دوایین سەردانیدا بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان، دڵنیای کردینەوە خشتەی یاسای بودجە هێشتا لای ئەنجوومەنی وەزیرانە، و چاوەڕوان دەکرێت ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەکانی بودجە دەکەین بەمەبەستی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی لە پەرلەمان”، ئاماژەی بەوەشکرد، “لە یاسای دیوانی چاودێری داراییدا هاتووە ، حکومەت خشتەکانی یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات پێش کۆتایی ساڵ” ، بەڵام ساڵەکە کۆتایی هاتووە و حکومەت زۆر دواکەوتووە و خشتەی بودجەی نەناردووە.”

لە 12ی حوزەیرانی 2023 پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی سێ ساڵی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەند کرد، کۆی بودجەی ساڵی ڕابردوو 197 ملیار دینار بوو، کە گەورەترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتدا، هاوکات کورد وەک پێکهاتەیەکی عێراق داوای هەمواری یاسای بودجەی کرد، و داوادەکات پشکی هەرێم لە مووچە لە خەرجی کرداری ( ئینفاقی فعلی) دەربهێنرێت، بۆ ئەوەی کێشەی دواکەوتنی مووچە و نەناردنی پارە چارەسەرببێت و مووچەخۆرانی هەرێم چیتر نەبنە سوتوی گڕی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ڕێواز فایەق ڕێكاری سكاڵا تۆماركردن لە دادگای فیدڕاڵی ئاشكرادەكات
پێت ڕێواز فایەق ڕێكاری سكاڵا تۆماركردن لە دادگای فیدڕاڵی ئاشكرادەكات
هەولێر بۆ لافاو خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
دوات هەولێر بۆ لافاو خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پەیوەندیدار