سێ بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند



سێ بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتکردنیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو، کارەبای ڕۆژئاوای سلێمانی و خانەنشینانی پێشمەرگە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و کارمەندانی تاپۆش کارکردنیان ڕاگرت.

پێش ئەوانیش بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی و فەرمانگەی دادنووسی 2 لە بەکرەجۆ بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاندبوو.

ئەم بایکۆتە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەک مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە.

لەگەڵ ئەوەی بەغداش مووچەی مانگی شوباتی بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی ڕەوانە کردووە، بەڵام لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا مووچەکە دابەش نەکرێت، تا ئەو کاتەی بەغدا مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش دەنێرێت.

پاسەوانی سنوور دەربارەی تەقینەوەکانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت پاسەوانی سنوور دەربارەی تەقینەوەکانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار