پاسەوانی سنوور دەربارەی تەقینەوەکانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات



پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوەکانی هەولێر بە هۆی تەقاندنەوەی چەند مین و بۆمبیكەوە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە لە کانی قرژاڵەی هەولێر بیسترا کە بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنووری لێیە.

لەو بارەیەشەوە سامی خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند، بە هاوکاری دەزگای مین ژمارەیەک مین و بۆمبیان تەقاندووەتەوە و دەنگەکانیش بە هۆی ئەوەوە بووە.

ڕۆژی 10ی ئەم مانگە تەقینەوەیەک لە نێو بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە هەولێر ڕوویدا و بە هۆیەوە سێ ئەفسەری تیمی ئەندازەی پووچەڵکردنەوەی مینی فەرماندەییەکە گیانیان لدەستدا.

بانکی ناوەندی زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
سێ بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
دواتر سێ بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار