مۆڵەتەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ حكومەتی هەرێم كۆتایی دێت و بڕیار لە پلەبەرزكردنەوە دەدات



دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، سبەینێ‌ 17ی ئاداری 2024 دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لە دۆسیەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم دەدات، دوای ئەوەی لە 25ی مانگی ڕابردوودا وەك مۆڵەت پێدانێك بە حكومەتی هەرێم بڕیاردانی دواخست بۆ 17ی ئەم مانگە، بەڵام حكومەتی هەرَم لەو ماوەیەدا بڕیاری نەدا و سبەینێش مۆڵەتەكەی دادگای فیدڕاڵی كۆتایی دێت”.

لە ساڵی 2016ەوە، كە ماوەی 9 ساڵە، حكومەتی هەرێم بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی لە میلاكی شارستانی ڕاگرتووە و بەوەش بە بڕیار یاسای مووچەی ساڵی 2008 ڕاگیراوە، بەڵام پلەبەرزكردنەوەی بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان (وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە) كردۆتەوە و سەرجەم پلەكانی پێداونەتەوە و بە وتەی پەرلەمانتاران “پلەبەرزكردنەوە بۆ دادوەرەكان و فەرمانبەرانی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم كراوەتەوە”.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لەڕێگەی مامۆستایانی ناڕازییەوە، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە بەردەم دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكیان تۆماركرد بە ژمارە (247/ اتحادی/ 2023) لەسەر سەرۆك وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.

مامۆستایان لە سكاڵاكەیاندا، داوایان كردووە لە دادگای فیدڕاڵی هەردوو سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی هەرێم پابەند بكات بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە 22ی ساڵی 2008، كە یاسایەكی فیدڕاڵییە و ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی بۆ ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵوەشێنێتەوە.

دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە سكاڵای مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر پلەبەرزكردنەوە كۆبووەوە و بڕیاردانی دواخست بۆ 17ی 3ی 2024 و ئەوەش وەك دەرفەتێكە بۆ حكومەتی هەرێم تاوەكو لەو دەرفەتە 20 ڕۆژیەدا خۆی هەستێت بەو كارە.

ڕاشیگەیاند، دادگای فیدڕاڵی نەیویست بڕیارێكی دیكەش دژی حكومەتی هەرێم دەربكات، بۆیە دەرفەتی پێدا خۆی بڕیاری دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەربكات، هەرچەندە دادگای فیدڕاڵی مەرجیش نییە بڕیار بدات و ڕەنگە بشڵێت پلەبەرزكردنەوە لە تایبەتمەندی دادگاكە نییە و دەبێت لە دادگاكانی هەرێم سكاڵا تۆمار بكرێت.

وتیشی، “پێشتر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو بە میكانیزمی نوێ‌ پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە، بەڵام چاوەڕێی هەمواری یاسای بودجەی عێراق بوون”.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

رۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای ژماره‌یه‌ك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم بڕیاریدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌سه‌ر ژماره‌ حسابی بانكه‌ فیدراڵییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق ببڕدرێت.

 

بەنزینخانەكان بۆ بەنزینی 750 دیناری زیادكران
پێت بەنزینخانەكان بۆ بەنزینی 750 دیناری زیادكران
كارەبای سلێمانی چەند گوند و گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە
دوات كارەبای سلێمانی چەند گوند و گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە
پەیوەندیدار