بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو



بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی تورکیا نوقم بوو و ژمارەیەکیان خنکان.

ئەمڕۆ هەینی میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، لە کەناراوەکانی چانککالە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای تورکیا، بەلەمێکی چووپ نوقم بوو.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان 16 کۆچبەری نایاسایی خنکاون و هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووانی ڕووداوەکە بەردەوامە.

یارییەکانی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاگرینن
پێشت یارییەکانی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاگرینن
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار