نرخی نەوت بەرزبووەوە



هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 85 دۆلار و پێنج سەنت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 80 دۆلار و 83 سەنت بەرز بووەوە.

هەڵکشانی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر ئەو کەشتییانەی لە دەریای سووردا هاتووچۆ دەکەن و ئەمڕۆش عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکان ڕایگەیاند لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ەوە هێرشیان کردووەتە سەر 73 کەشتی ئیسرائیل، ئەمریکا و بەریتانیا.

بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو
پێشت بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر ٧٣ کەشتی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا
دواتر حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر ٧٣ کەشتی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا
ەیوەندیدار