حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر ٧٣ کەشتی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا



حووسییەکان بڵاویان کردەوە کە لەوەتەی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە تا ئێستا، لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، ٧٣ کەشتی سەربە ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیایان کردووەتە ئامانج.

عەبدولمەلیک حووسی، سەرکردەی حووسییەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانییان دەکات، لە وتارێکیدا کە لە تەلەفيزیۆنی مەسیرەی گرووپەکەی، باسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و کاردانەوەکان کرد.

حووسی ڕایگەیاند: “لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، لەوەتەی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ پشتیوانیی لە گەلی فەڵەستین لە غەززە دەستیپێکردووە، لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، ٧٣ کەشتی (سەربە ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا) کردووەتە ئامانج”.

سەبارەت بە زیانەکانی خۆیان، حووسی ئاماژەی بەوە کرد کە لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن ئەنجامیانداون ٣٤ کەس لە حووسییەکان کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
دواتر بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
ەیوەندیدار