![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
ئاگر لە دوکانێکی بنەسڵاوە کەوتەوە، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ دوکانێکی دیکە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتا.
ئەمڕۆ پینجشەممە، لە بازاڕی چوار هەزاری بنەسڵاوەی هەولێر ئاگر لە دوکانێکی کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر کۆنترۆڵ کرا.
دوێنێش ئاگرێکی دیکە لە دوکانێکی کوتاڵفرۆشی کەوتەوە و خاوەنەکەی ڕایگەیاند بە هۆی نزیکبوونەوە لە وەرزی بەهارەوە قوماشێکی زۆریان هێناوە و لانیکەم 40 هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
هەر لەم مانگەدا چەند ڕووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگە و ناوچەی پیشەسازی هەولێر کەوتنەوە و زیانی زۆری ماددیان لێکەوتەوە.