بە ژمارەی ساڵەکانی تەمەنم نەمام دەچێنم



3/14 ڕۆژی لە دایکبوونم

بۆ یادی لە دایکبوونم ئەمساڵ وەکو پەیمانم دابوو ئەگەر زیندوو بمێنێم، بە ژمارەی ساڵەکانی تەمەنم (نەمام و گوڵ) بچێنم.

هیوادارم ئەم کارەم بۆ ژینگەیی کوردستان سوودبەخش بێت، سەرجەم هاوڕێکانیشم بۆ ساڵیادی لە دایکبوونیان ئەو کارە بکەن.

دەمەوێ چاندنی نەمام لای ئازیزان، ببێتە کلتور لە هەموو بۆنە و یادەکاندا، گرنگی پێبدرێت…

مرۆڤ ئەو کاتە لە دایک دەبێ کە بڕیار دەدا بۆ خۆی بژی و بڕیار دەدا، ئاخۆ هاتنە دونیای سوودی هەبوو یا تەنها زیادکردنی ژمارەکان بوو، کەواتە مادام هاتویتەتە دونیاوە و شوێنێکت داگیر کردووە، بڕیار بدە سوودت بۆ هەمووان بێت و خۆشەویستیشت هەر بۆ هەمووان بیت..

تۆش ئامادەی لە ڕۆژی لە دایک بوونتدا نەمام بچێنی؟!

مەعروف مەجید

ئاگر لە دوکانێکی دیکەی بنەسڵاوە کەوتەوە
پێشت ئاگر لە دوکانێکی دیکەی بنەسڵاوە کەوتەوە
سۆران عومەر: حکومەتی عێراق بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی خۆشحاڵ نییە
دواتر سۆران عومەر: حکومەتی عێراق بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی خۆشحاڵ نییە
ەیوەندیدار