ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگ کەوتەوە



ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگ لە هەولێر کەوتەوە و بەشێکی زۆری سووتا، خاوەنەکەشی زیانەکان بە دەیان هەزار دۆالر مەزەندە دەکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر دووسایدی بنەسڵاوە ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگ کەوتەوە و بە هۆیەوە زۆربەی قوماش و جلوبەرگەکانی ناوی سووتان.

خاوەنی دوکانەکە ڕایگەیاند بە هۆی نزیکبوونەوە لە وەرزی بەهارەوە قوماشێکی زۆریان هێناوە و لانیکەم 40 هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

هەر لەم مانگەدا چەند ڕووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگە و ناوچەی پیشەسازی هەولێر کەوتنەوە و زیانی زۆری ماددیان لێکەوتەوە.

سامسۆنگ بە One UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI دەهێنێتە ناو زۆرترین ئامێری گالاکسی
پێشت سامسۆنگ بە One UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI دەهێنێتە ناو زۆرترین ئامێری گالاکسی
پزیشکێک چارەسەیی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ڕووندەکاتەوە
دواتر پزیشکێک چارەسەیی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ڕووندەکاتەوە
ەیوەندیدار