کوشتنی منداڵێکی کورد بەدەستی عەرەبێکی هاوردە ناڕەزایی لێکەوتەوە



بە هۆی کوشتنی منداڵێکی کورد بە دەستی عەرەبیکی هاوردە لە عەفرین، خۆپیشاندان ئەنجام درا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی ئەحمەد مەعمو کە شارۆچکەی جەندرێسی ڕۆژئاوای کوردستان بەخاک سپێردا کە دوێنی لەلایەن عەرەبێکی هاوردەوە کوژرا و تەرمەکەشی فڕێدابووە نێو بیرێکەوە.

دوێنی شەو دەیان کەس لە ناوچەی جەندرێس و عەفرین خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجام دا و داوایان كرد لێپرسینەوە له‌گه‌ڵ بکوژی ئه‌و منداڵه‌ بكرێت.

منداڵەکە لەلایەن كرێكارێكی نانه‌وه‌خانه‌ كوژرا و دواتر فڕێدرایه‌ ناو بیرێكه‌وه‌، ئه‌و منداڵه‌ش كوڕی خاوه‌ن نانه‌وه‌خانه‌كه‌ بوو.

بکوژی منداڵەکە عەرەبێکی هاوردەی یەمەنییە کە لە چوارچێوەی پیلانی تەعریبکردنی عەفریندا گواستراونەتوە بۆ ناوچەکە.

دوو هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێن
پێشت دوو هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێن
هێشتا هەڵەبجە لە ژێر مەترسی بۆمبە نەتەقیوە کیمیاویەکاندایە
دواتر هێشتا هەڵەبجە لە ژێر مەترسی بۆمبە نەتەقیوە کیمیاویەکاندایە
ەیوەندیدار