دوو هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێن



بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان شەش حزب بە جیا دوو هاوپەیمانی پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پارتی پارێزگاران هاوپەیمانییەکیان بە ناوی هاوپەیمانی سەردەم پێکهێنا.

چاوەڕوان دەکرێت پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، حزبی شیوعی و پارتی زەحمەتکێشانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و حزب و لایەنەکان لە چوار بازنەی هەڵبژاردندا ڕکابرەی لەسەر 100 کورسییەکەی پەرلەمان بکەن.

سۆران عومەر: حکومەتی عێراق بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی خۆشحاڵ نییە
پێت سۆران عومەر: حکومەتی عێراق بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی خۆشحاڵ نییە
کوشتنی منداڵێکی کورد بەدەستی عەرەبێکی هاوردە ناڕەزایی لێکەوتەوە
دوات کوشتنی منداڵێکی کورد بەدەستی عەرەبێکی هاوردە ناڕەزایی لێکەوتەوە
پەیوەندیدار