ئەمریکا لەناوبردنی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی حوسی ڕاگەیاند



ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئەمریکا لەناوبردنی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی حوسییەکانی لە یەمەن ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نێوان کاتژمێر ٢:٠٠ی بەیانی تا ٤:٥٠ی پاشنیوەڕۆ حوسییەکان مووشەکێکی بالیستیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنەوە بەرەو کەنداوی عەدەن هەڵدا، بەڵام مووشەکەکە هیچ ئامانجێکی دیاریکراوی نەپێکا.

ئەوەشی خستەڕوو، فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی لەناوبردنی چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکێکی حوسییەکان لە یەمەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، چەکەکانی حوسییەکان هەڕەشەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتیەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور، هاتووچۆی کەشتییە جیهانییەکانی پەکخستووە، کۆمپانیاکانی ناچارکردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن و گەشتەکانیان درێژبکەنەوە لە دەوروبەری ئەفریقا، هەروەها ترسی فراوانبوونی شەڕی غەززەی دروستکردووە، کە ڕەنگە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر بکات.

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن و واشنتۆن ئەو بزووتنەوەیەی وەک گروپێکی تیرۆریستی پۆلێنکردەوە.

گۆڕانی کەشوهەوا…نزیکترین زەنگ!
پێشت گۆڕانی کەشوهەوا…نزیکترین زەنگ!
باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی سەقامگیری عێراق و هەڕەشەکانی داعشیش بەردەوامن
دواتر باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی سەقامگیری عێراق و هەڕەشەکانی داعشیش بەردەوامن
ەیوەندیدار