ئەمریكا بڕیاری قەدەغەكردنی تیكتۆك-ی دەركرد



ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك-ی به‌ 352 ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.

رۆژی چوارشەممە، 13-03-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 352 دەنگی ‘بەڵێ’ بەرامبەر بە 65 دەنگی ‘نەخێر’، پڕۆژەیاسای قەدەخەکردنی تیکتۆکی پەسندکرد.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، “دەبێت تیکتۆک لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە بەڕێوەببرێت نەوەک چینی، ئەگەرنا بەکارهێنانی ئەو ئەپە لە ئەمریکا قەدەخە دەکرێت.”

ئەو پڕۆژەیاسایە لەلایەن مایک گالاگێر و راجا کریشنامۆرتی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە ئامادەکراوە، کە تێیدا هاتووە “تیکتۆک، ئەپێکی چینییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، دەکرێت تیکتۆک کاریگەریی لەسەر رای گشتی ئەمریکا هەبێت و بۆ سیخوڕیکردن بەسەر خەڵکەوە بەکاربهێنرێت.”

ئەو پارەیەی نێردراوە بەپێی لیستەکان بووە نەک پشکی هەرێم
پێت ئەو پارەیەی نێردراوە بەپێی لیستەکان بووە نەک پشکی هەرێم
دوای زیاتر لە ٧ دەیە خاوەن سییە ئاسنییەکان کۆچی دوایی کرد
دوات دوای زیاتر لە ٧ دەیە خاوەن سییە ئاسنییەکان کۆچی دوایی کرد
پەیوەندیدار