دوای زیاتر لە ٧ دەیە خاوەن سییە ئاسنییەکان کۆچی دوایی کرد



میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پۆڵ ئەلێکساندەر، ئەو کەسەی کە پزیشکانی سەرسام کردووە و زیاتر لە ٧ دەیە لە “سییە ئاسنییەکان”دا ژیاوە، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئەلێکساندەر، خەڵکی شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکایە، لە منداڵیدا تووشی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بووە، کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی تووشبووە و کاریگەری لەسەر دەمارەکانی ناو بڕبڕەی پشت یان بنەچەی مێشک دەبێت، لە حاڵەتە سەختەکاندا دەبێتە هۆی ئیفلیجی و کێشەی هەناسەدان و مردن.

دوای ئەوەی پۆڵ لە تەمەنی شەش ساڵیدا ئیفلیج بوو و تەنیا دەیتوانی سەر و مل و دەمی بجوڵێنێت، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەناو پرۆژەیەکی میکانیکیدا چاوی کردەوە، کە دواتر پزیشکەکان ناویان لێنا “ئەو پیاوەی سیی ئاسنی هەیە”،

بەپێی پەیجێکی GoFundMe کە بۆ یارمەتیدانی پارەی چاودێری ئەلێکساندەر دامەزراوە، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئازار کۆچی دوایی کردووە.

ڕێکخەری کۆکردنەوەی پارە کریستوفر ئۆلمەر نووسیویەتی: “پۆڵ، بیرت دەکەین بەڵام هەمیشە لەبیرمان دەبێت، سوپاس بۆ ئەوەی چیرۆکەکەت لەگەڵ ئێمەدا هاوبەشی پێکرد.”

ئەلێکساندەر یەکێک بوو لەو منداڵە زۆرانەی کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە ئەمریکا لە ساڵانی ١٩٥٠دا لەناو سییەکانی ئاسنیدا دانرابوون.

پۆڵ توانی ناوی خۆی تۆمار بکات لە سیستەمی خوێندنی ماڵەوە، بەم شێوەیەش ناوی خۆی تۆمارکردووە لە زانکۆ و بڕوانامەی یاسای بەدەستهێناوە، بەڵام بەپێی بیرەوەرییە تایبەتەکانی کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا بڵاویکردووەتەوە، نەیتوانیوە هیچکات لەو پرۆژەیە دەربچێت و لەناو سییە ئاسنییەکاندا ماوەتەوە،

شایانی باسە کە ئیفلیجی منداڵان هەوکردنێکی مەترسیدارە، کە ئێستا بەهۆی بەرنامەکانی کوتانەوە زۆر دەگمەنە، ئێستا لە چەند وڵاتێکی کەمدا هەیە و ئەگەری تووشبوون زۆر کەمە.

ئەمریكا بڕیاری قەدەغەكردنی تیكتۆك-ی دەركرد
پێشت ئەمریكا بڕیاری قەدەغەكردنی تیكتۆك-ی دەركرد
ئەنجوومەنی وەزیران دابەشكردنی مووچەی ڕانەگەیاند
دواتر ئەنجوومەنی وەزیران دابەشكردنی مووچەی ڕانەگەیاند
ەیوەندیدار