لە ناحیەى ئاغجەلەر ڕاوچییەک دەستگیرکرا



پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژنیگە کەسێکی بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پێناو پارێزگاریکردن و ڕێگریکردن لە ڕاوکردنى ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر سەر بە بەشى چەمچەماڵ دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنورى گوندى گەڕ گەڕ.

ڕوونیشیکردەوە کە لەو چالاکییەدا توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردن بوو و دەستیش بەسەر چەند کەلوپەلێکی ڕاو و کەوێکدا گیرا.

ڕاشیگەیاند، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیرا کە ڕاوچییەکە بەکاریهێناوە و کەوەکەش گەڕێندرایەوە بۆ سروشت.

بایدن و ترەمپ دەنگی پێویستان بۆ خۆکاندیدکردن بەدەست هێنا
پێشت بایدن و ترەمپ دەنگی پێویستان بۆ خۆکاندیدکردن بەدەست هێنا
سبەینێ پشووی فەرمییە
دواتر سبەینێ پشووی فەرمییە
ەیوەندیدار