بایدن و ترەمپ دەنگی پێویستان بۆ خۆکاندیدکردن بەدەست هێنا



جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو دەنگی پێویستی نوێنەرانی پارتەکانیان لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا بەدەستھێنا و بەوەش کاندیدبوونی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا مسۆگەر کرد کە بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا، ھەزار و ٢١٥ دەنگی نوێنەرانی پارتی کۆماریی بەدەستھێناوە و لەبەرامبەدا، جۆ بایدن ھەزار و ٩٦٧ نوێنەرانی پارتی دیموکرات بەدەستھێنا.

بەمەش جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ، توانییان ڕێژەی یاسایی دەنگی نوێنەرانی پارتەکانیان لەبارەی کاندیدبوونیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، مسۆگەر بکەن.

دوێنێ سێشەممە، ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات لە ویلایەتەکانی جۆرجیا، میسیسیپی و واشنتۆن بەڕێوچوون کە تیایدا کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ و کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.

چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆنگرەی ساڵانەی پارتی کۆماری کە بڕیارە لە تەمموزی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، دۆناڵد ترەمپ بەفەرمی ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ئابیشدا جۆ بایدن دوای کۆنگرەی ساڵانەی پارتی دیموکرات بەفەرمی ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

بەمەش دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن ھەنگاوێکی دیکە لە دووبارەبوونەوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ساڵی ٢٠٢٠ نزیک دەبنەوە کاتێک لەو ھەڵبژاردنەدا، ھەردووکیان ڕکابەری یەکتربوون کە دواجار، جۆ بایدن شکستی بە دۆناڵد ترەمپ ھێنا و خەونی ٣٢ ساڵی بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی بەدیھێنا.

“نابێت دادگای فیدڕاڵی بە بیانووی نابەجێ دەستوور پێشێلبکات”
پێشت “نابێت دادگای فیدڕاڵی بە بیانووی نابەجێ دەستوور پێشێلبکات”
لە ناحیەى ئاغجەلەر ڕاوچییەک دەستگیرکرا
دواتر لە ناحیەى ئاغجەلەر ڕاوچییەک دەستگیرکرا
ەیوەندیدار