٣٥ هەزار فەڵەستینی نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دەدەن



شەوی ڕابردوو دەیان هەزار فەڵەستینی نوێژی ئێوارە و تەراویحیان لە مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا ئەنجامدا، ڕووبەڕووی سنووردارکردن و ئاستەنگییەکانی ئیسرائیل بوونەوە لە ڕێگریکردنیان لە چوونە ناو مزگەوتەکە.

وەزارەتی ئەوقافی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند، کە نزیکەی ٣٥ هەزار هاووڵاتی لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا نوێژی عیشا و تەراویحیان لە ناو مزگەوتی ئەقسا ئەنجامداوە، سەرەڕای ڕێوشوێنەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە موسڵمانان.

شایەتحاڵەکان باسیان لەوەکردووە، هێزەکانی ئسیرائیل ڕێگریان لە چوونە ژوورەوەی گەنجان کردووە بۆ نوێژکردن لە مزگەوتەکە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە ئەقسا و دەوروبەری بۆ پێنجەمین مانگ لەسەریەک.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پۆلیسەکان لە گەنجێکی نزیک لە مزگەوتەکەیان داوە لە یەکێک لە دەرگاکانی مزگەوتی ئەقسا، پێش ئەوەی دەستگیری بکەن، هەروەها یەکێک لە پاسەوانەکانی مزگەوتەکەیان دەستگیرکردووە و بردیان بۆ ناوەندێکی لێکۆڵینەوە.

دوێنێ دووشەممە، هێزەکانی ئیسرائیل تەلی دڕکاوییان لەسەر سیاجی تەنیشتی مزگەوتی ئەقسا داناوە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی نوێژخوێنان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا.

سەرلەنوێ زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە دەدات
پێشت سەرلەنوێ زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە دەدات
نرخی تەماتە بەرزبووەوە
دواتر نرخی تەماتە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار