نرخی تەماتە بەرزبووەوە



بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزان و زیادبوونی خواستی هاووڵاتییان لەسەر بەرهەمی تەماتە و کەمی خستنەڕوو لە بازاڕەکاندا، نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و نزیکە لە 2000 دینار.

سەروەر عەتا، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند، کیلۆیەک تەماتە لە بەیانی ئەمڕۆدا لە عەلوە بە 1200 دینار فرۆشراوە، تا دەگاتە دەستی کڕیار لە بازاڕ و دووکانە بەقاڵییەکان نرخەکەی نزیکدەبێتەوە لە دوو هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تەماتەیەی لە ناوچەکانی هەرێم هەن لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە دێت و لە دەرەوەی عێراقەوە تەماتە هاوردە ناکرێت و بە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی تەماتە ڕاگیراوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی تەماتەی ڕاگرتووە، بە مەبەستی ئەوەی نرخی تەماتە ناوچەکانی بەسڕە، ناسڕییە و زوبێر دانەبەزێت و زیان بە جوتیاران نەگات، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی خواستی خەڵک لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکە زیاترە لەوەی کە لە بازاڕەکاندا هەیە، نرخەکەی بەرزبووەتەوە و بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروستکردووە.

٣٥ هەزار فەڵەستینی نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دەدەن
پێشت ٣٥ هەزار فەڵەستینی نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دەدەن
خواردنەوەیەکی گونجاو لە تینویەتی ڕۆژ دەتپارێزێت
دواتر خواردنەوەیەکی گونجاو لە تینویەتی ڕۆژ دەتپارێزێت
ەیوەندیدار