وەزیرێكی هەرێم باسی نرخی گۆشت و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دەكات



وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە پلانیان هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت و دەشڵێت: “بۆ مانگی ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكراوە”.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ چۆنیەتی کارکردن بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور بۆ هەمیشە نەک تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا.

وتیشی، “ئەو گۆشتانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن نرخەکانیان نەگۆڕاوە و هەر وەکو پێشووترە، بەڵام ئەو ئاژەڵانەی لە ناوخۆدا سەردەبڕدرێن نرخی گۆشتەکانیان بەرزبۆتەوە”.

سەبارەت بە گۆڕانکاری لە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگانە بۆ مانگی رەمەزان، کەمال موسلیم وتی: “لەم مانگەدا چوار جۆر مادەی خۆراكی دیكە بۆ بەشەخۆراک زیاد دەكرێت ئەوانیش؛ ئاردی سفر و شعریە و مەعکەرۆنی و نیشاستەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەلید محەمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، خاوەن ئاژەڵەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بۆ گرانبوونی ئالیک دەگەڕێننەوە، بەڵام ئەوە پاساو نییە، چونکە ئەگەر کیلۆی گۆشت بە 10 هەزاریش بفرۆشن هێشتا هەر قازانجیان بۆ دەکات.

وتیشی، “بەم نزیکانە نرخی گۆشت بۆ 12 تاوەكو 15 هەزار دینار دادەبەزێت”.

 

عێراق لە دوو ڕۆژی جیاوازدا ڕەمەزان دەستی پێكرد
پێشت عێراق لە دوو ڕۆژی جیاوازدا ڕەمەزان دەستی پێكرد
كەشێكی بەهاری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر كەشێكی بەهاری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار