كەشێكی بەهاری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، كەشوهەوای هەرێم بۆ ماوەی هەفتەیەك سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و كەشێكی بەهاری ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە کاریگەری بارانبارینەکان لەسەرجەم ناوچەکانمان کۆتایی پێدێت و سبەی سێ شەممەش 12/3/2024 پەیتا پەیتا بارستە ھەوایەکی گەرم و وشک لەباکووری ئەفریقاوە بڵاودەبێتەوە و ھەڵدەکشێت بەڕووی ناوچەکانی سعودیە و عێراق و وڵاتانی شام و ھەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.

وتیشی، ” لەڕۆژی چوار شەممەوە 13/3/2024 کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە زیاتر ئەبێت و پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە 20 و تا نزیک 25ی پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە لەناوچەکانی گەرمیانیش بۆ زیاتر لە 25 پلە و تا نزیک 28 پلەی سەدی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەم گەرما بەھارییە تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی شەممە 16/3/2024 بەردەوامی ئەبێت، کە بەدرێژایی ئەو ماوەیە ئاسمانی ھەرێم زۆرینەی کاتەکان خۆرەتاو ئەبێت و ھەندێک کاتیش ھەوری بێبارانی تەنک و بەرز ئەبینرێ ، خێرایی باش لەسەرخۆ ئەبێت.

وەزیرێكی هەرێم باسی نرخی گۆشت و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دەكات
پێشت وەزیرێكی هەرێم باسی نرخی گۆشت و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دەكات
بۆ سەرمووچەی بەشێكی كارمەندانی تەندروستی بڕیارێك درا
دواتر بۆ سەرمووچەی بەشێكی كارمەندانی تەندروستی بڕیارێك درا
ەیوەندیدار