![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تەندروستی گەرمیان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی فەرمانبەران و كارمەندانی تەندروستی دەکات و بەهۆیەوە مانگێك سەرمووچەیان پێشدەخرێت.
بەپێی نووسراوێك، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، د. سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، سوپاس و پێزانینی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانی ئاراستەی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕیی و ژمێریاریی و فەرمانبەران کرد، ئەمەش لەپای ئەرک و ماندووبوون و خزمەتی بەردەوامیان.
جەختیش كراوەتەوە، سوپاس و پێزانینەکە بکرێت بە بەخشینی پێشخستنی سەرمووچە بۆ ماوەی (١) یەک مانگ بۆ سەرجەم فەرمانبەران.