“هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوت و دەروازەکانی ڕادەستی بەغدا نەکردووە”



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی لە داهاتی نەوت و دەروازەکان ڕادەستی نەغدا نەکردووە و مووچەی فەرمانبەرانی هەریمیش خەرجی بەکاربەری بودجە زیاد دەکات.

نازم شبلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی راگەیاند، پێشتر حکومەتی عێراق مووچەی هەرێمی کوردستانی وەکو سولفە دەدا و لەسەریشی بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا ئەم کێشەیە چارەسەری ڕیشەییە نەکراوە، بە تایبەتشی لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی لە داهاتی نەوت و دەروازەکان ڕادەستی بەغدا نەکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بودجەی 2023ی عێراق لەسەر بنەمای ئەوە دانراوە کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام ئەمە ڕووی نەداوە و داهاتەکانی دیکەش نەدراون بە حکومەتی فیدراڵی، بۆیە حکومەت مووچەی بە شێوەی قەرز دەدایە هەرێم.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: پرسێکی لەوەش گەورەتر هەیە کە ئەوەیە ئایا فەرمانبەرانی هەرێم کێن؟ ئایا ژمارەکەیان ئەوەندەیە و ئایا ئەو پارەیەی دەنێردریت دەدرێت بە فەرمانبەران؟.

نازم شبلی ئاماژەشیدا بەوەی حکومەتی عێراق داوای ژمارەی فەرمانبەران دەکات، بەڵام پێی ناگات و زانیارییەکان تەمومژاوین بۆیە گومان دەخاتە سەر ئەو پارەیەی دەنێردرێت، بەڵام ئەگەر ژمارە و زانیارییەکان دروست بوون، پێویستە حکومەت مووچەیان بۆ دابین بکات.

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ مانگ بینراوە
پێشت ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ مانگ بینراوە
ڕەحیمە محەمەد: ژیان زۆری فێرکردین
دواتر ڕەحیمە محەمەد: ژیان زۆری فێرکردین
ەیوەندیدار