ڕەحیمە محەمەد: ژیان زۆری فێرکردین



ڕەحیمە محەمەد ژنێکی تەمەن 64 ساڵە، لە ڕێی کردنەوەی کەبابخانە لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغداوە بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات.

ساڵی 1990، ڕەحیمە تەمەنی 28 ساڵ بوو کاتێک هاوسەرەکەی لە جەنگی عێراق-کوەیت کوژرا و بە تەنها ئەرکی بەخێوکردنی حەوت منداڵەکەی گرتە ئەستۆ و ئێستا خاوەنی 26 نەوەیە.

کوڕێکیشی ساڵی 2007 لە کاتی شەڕە مەزهەبییەکەی نێوان شیعە و سوننە کوژرا.

ڕەحیمە دەڵێت، زۆر جەنگمان بینی و هاوسەر و منداڵەکانمان لەو جەنگانە لەدەستدا، ژیان زۆری فێرکردین.

ڕاشیدەگەیەنیت کە ژنانی عێراق بوونەتە خوێندنگە و خەڵک بۆ کارکردن هان دەدەن، “دوو منداڵی بێکارم هەیە، فێریان دەکەم کە چۆن ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ژیان ببنەوە”.

ڕەحیمە دەشڵێت: “نەمتوانی بخوێنم، بەڵام ژیان بوو بە قوتابخانە بۆم و لێوەی فێر بووم”.

“هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوت و دەروازەکانی ڕادەستی بەغدا نەکردووە”
پێشت “هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوت و دەروازەکانی ڕادەستی بەغدا نەکردووە”
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار