ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ مانگ بینراوە



ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی دەڵێت کە ئەمڕۆ مانگ بینراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 مانگ بینراوە كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 1.5% ده‌بێت.

وتیشی، بینینی مانگ له‌ وڵاتی ئیمارات له ‌ڕێگای ئامێری پێشكه‌وتووی بینینی مانگه‌وه‌ لەلایەن ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی تۆمار كراوه‌.

دوێنێش ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە ئیماراتە بڵاویکردەوە، بەهێزترین تەکنیکی وێنەگرتنی فەلەکییان بەکارهێناوە بۆ چاودێریکردنی مانگ، زوهرە و عەتارد بنیراوە، بەڵام مانگ نەبینراوە هەرچەندە بەهێزیی ئامێرەکە بە جۆرێکە کە لە ڕۆژی ڕووناکیشدا توانای بینینی مانگ و تەنە ئاسمانییەکانی هەیە.

ئەمڕۆش ناوەندەکە بۆ پشتیوانیکردنی ڕاگەیەندراوەکەی دوێنێی، وێنەی مانگی بڵاوکردەوە کە لە کاتژمێر 10ی بەیانیدا تەنها بە قەبارەی 1.5٪ بینراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، سوننەکانی عێراق، سعودیە، تورکیا، میسر، بەحرەین، لوبنان، فەڵەستین، ئیمارات یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

هاوكات، ئێران و شیعەکانی عێراق، لەگەڵ هەریەكە لە وڵاتەكانی (ئەندونیسیا، سەنگافورە، مالیزیا، یابان، چین، ئوردن، عومان، لیبیا، مەغریب)، دوێنێ ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ دوو شەممە تەواوكەری مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژی سێ‌ شەممە دەكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، هاوپەیمان و حزب و کاندیدەکان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، هاوپەیمان و حزب و کاندیدەکان ئاگادار دەکاتەوە
“هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوت و دەروازەکانی ڕادەستی بەغدا نەکردووە”
دواتر “هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوت و دەروازەکانی ڕادەستی بەغدا نەکردووە”
ەیوەندیدار