ئەردۆغان: کۆتا هەڵبژاردنە کە بەشداری بکەم



ئەردۆغان هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتەکەی بە دوایین هەڵبژاردن وەسف کرد کە بەشداری تێدا بکات.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیتا کە بڕیارە لە 31ی ئادار بەڕێوەبچێت، دوا هەڵبژاردنی دەبێت.

ڕۆیتەرز لە زاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویکردووەتەوە، کە لە میانی هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەمە بۆ من کۆتاییە، بەو دەسەڵاتەی یاسا دیاری کردووە ئەم هەڵبژاردنە دوایین هەڵبژاردنی منە، ئەو ئەنجامەی بەدەستدێت دەبێتە گواستنەوەی ئەمانەتێک بۆ برایانم کە دوای من دێن.

ئەردۆغان، ئەو سیاسەتمەدارەی لە مێژووی تورکیادا زۆرترین سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێناوە، زیاتر لە دوو دەیە سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەکات.

لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە تا ئێستا زیاتر لە دەیان هەڵبژاردنی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە کاتی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری ٢٠٢٣دا بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
کەشوهەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا
دواتر کەشوهەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار