جەمال کۆچەر: پێویستە حکومەتی عێراقی بە زوویی لقی بانکەکانی لە هەرێم بکاتەوە



جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە خێراتر بکات.

جەمال کۆچەر بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندووە، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە ڕێگەی کردنەوەی هەژماری بانکی، لە کاتێکیشدا وەزیری دارایی عێراقی جەختی لەوەکردووەتەوە کە مووچەی مانگی ئازار لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی عێراقی ڕێکارەکانی خێراتر بکات لە کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە هەرێم، ئێستا تەنها لقێکی بانکی بازرگانی عێراق لە هەرێم هەیە.

ڕوونیشی کردەوە، لە کاتێکدا دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکانیدا بۆ مووچەخۆرانی هەرێم جەختی لەوەکردووەتەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دابەشدەکرێت، پێویستە بە زووترین کات لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە هەرێم بکرێنەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، پرسی کۆتاییهاتنی کێشەی مووچە و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پێویستی بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاووڵاتییان: بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن
پێت قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاووڵاتییان: بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن
ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت چی دەبێت؟
دوات ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت چی دەبێت؟
پەیوەندیدار