ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت چی دەبێت؟



سۆران عومەر، سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دیاری دەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ دادگای فیدراڵی یاسای خانەنشینی هەڵوەشاوەی هەرێمی هەڵوەشاندەوە کە تاکو ئێستا کاری پێ دەکرێت، دادگا بڕیاریدا هەرێم یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کار پێ بکات، تاوەکو مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت کە (کەمترین مووچە تێیدا ٥٠٠ هەزار دینارە).

وتیشی، بۆ بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، بە نووسراوی ژمارە (٧٠٣/د) لە (٢٥/٢/٢٠٢٤) پاش گەیاندنی سکاڵای خانەنشینان بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ئایا هەرکەس و دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێنەکات ڕێکاری یاسایی چی دەبێت بەرامبەری؟

سۆران عومەر، ئەوەی خستەڕوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە نووسراوی ژمارە (٣٠١/مکتب/٢٠٢٤) لە (٢٩/٣/٢٠٢٤) وەڵام دەداتەوە: هەر دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات دەستووری پێشێل کردووە، زەرەرمەند لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگا بەپێی یاسای التنفيذ ژمارە (٤٥)ی ساڵی ١٩٨٠ ی هەموارکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوەشی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات لەلایەن ئەوەی زیانی بەرکەوتووە لە جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە مافی تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری هەیە بەپێی یاسای (اصول المحاكمات الجزائية) ژمارە (٢٢)ی ساڵی ١٩٧١ (إجرائيا) و مادەی (٣٢٩/٢) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی (١٩٦٩).

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە 21ی مانگی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی لە دۆسیەی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڕیاریدا بە پابەند كردنی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بە ئامادەكردنی لیستی مووچە و دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق و كردنەوەی كارتی بانكی بۆیان لە بانكە فیدڕاڵییەكان.

جەمال کۆچەر: پێویستە حکومەتی عێراقی بە زوویی لقی بانکەکانی لە هەرێم بکاتەوە
پێشت جەمال کۆچەر: پێویستە حکومەتی عێراقی بە زوویی لقی بانکەکانی لە هەرێم بکاتەوە
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار