مامۆستایەک ڕێگایەکی هونەری بۆ فێرکردنی قورئان بەکاردەهێنێت



ڤیدیۆ کلیپێک لە تورکیاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە شێوازێکی داهێنەرانە پیشان دەدات بۆ فێرکردنی منداڵان و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، ئەو هەنگاوە یارمەتیان دەدات لە لێکدانەوەی ئایەتەکان تێبگەین و بەم شێوەیە لەبەرکردن ئاسانتر و خێراتر دەبێت.

ماڵپەڕی یەنی شەفاک لە ئێکس بڵاوی کردەوە، لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا کچێکی گەنج بە ناوی ئاسیا لە پۆلێکدا بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ڕێگەیەکی جیاوازی بەکارهێناوە، کە مامۆستا عەرەبییەکەی داوای لێکردووە بەشێک لە سورەتی تەکویر بخوێنێتەوە.

پاشان منداڵەکە لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە ئایەتەکانی دەخوێندەوە، کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک هەر بەشێکی وێنەکەی بە جیا دەچەماندەوە بۆ ئەوەی وێنای بکات، کە ئایەتە پیرۆزەکە باسی چی دەکات،

ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بە ڕێگایەکی ناوەزە بۆ فێرکردنی منداڵەکان ناوی دەبەن.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

سوید بە فەرمی بووە ئەندامی ناتۆ
پێشت سوید بە فەرمی بووە ئەندامی ناتۆ
یەکێتی لە دەباشان لەگەڵ حەلبوسی کۆبووەوە
دواتر یەکێتی لە دەباشان لەگەڵ حەلبوسی کۆبووەوە
ەیوەندیدار