بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور پێشنیار دەدرێتە حکومەت



وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند، بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور، پێشنیاریان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بەرزکردۆتەوە.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:” بەردەوام لەسەر هێڵین  بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت لە هەرێم ، و بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور و هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو وئاسانکاری هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات.

کەمال موسلیم ئاشکرایکرد :”پێشنیارمان کردووە گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین لەو ڕێگەیەوە نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا دابەزێت،

ئاماژەی بەوەشدا، هاوردە كردنی (19) هەزار سەر ئاژەڵی زیندوی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە بیستوە، ئەوە بازرگانییە لێرەوە ئاژەڵ دەچێت بۆ شارەكانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق و لەوێشەوە ئاژەڵ دەهێنرێت بۆ هەرێم”.

پێشتریش یەکێتی هاوردە و ناردنکاران چەند پێشنیارێکیان بۆ حکومەت ئامدەکردبوو و ئاڕاستەیان کرد ، و چەند هەنگاوێکیان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت خستبووە ڕوو،

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی گۆشتی مریشک و گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراق و هەرێم ڕووی لە بەرزی کرد، بەجۆرێک لە هەرێم نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سور گەیشتە نزیکەی 25 هەزارا دینار و نرخی مریشک گەیشتە نزیکەی 4 هەزار و 500 دینار، هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە لە هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خواست لەسەر گۆشتی سور لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ۆرە و لە هەرێمەوە زۆرینەی ئەو ئاژەڵانە هەناردەی ناوچەکانی خواروی عێراق دەکرێت و پێداویستی هەرێم پرناکاتەوە.

چۆن خۆت بۆ ڕەمەزان ئامادە دەکەیت؟
پێشت چۆن خۆت بۆ ڕەمەزان ئامادە دەکەیت؟
ئۆنسەی زێڕ لە مێژوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
دواتر ئۆنسەی زێڕ لە مێژوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
پەیوەندیدار