کەشناسی: تاوە باران دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ناوچە جیاکان تاوە باران ببارێت و خێرایی با زیاد بکات.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەندێک ناوچە تاوە باران دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان، لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با لە زۆربەى کاتەکان.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە بارانێکی کەمیش لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 21

سلێمانی :18

دهۆک : 19

زاخۆ : 19

هەڵەبجە : 19

کەرکووک : 21

سۆران : 17

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 23

سێ‌ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیركران
پێت سێ‌ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیركران
بۆچی نابێت بە خێرایی شۆفێری بکەین؟
دوات بۆچی نابێت بە خێرایی شۆفێری بکەین؟
پەیوەندیدار