٥ خواردنەوەی بەیانیان چەوری دەتوێنێتەوە



زیادکردنی خواردنەوەی چەوری توێنەرەکان لە ڕۆتینی بەیانیانتدا یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات، لە هەمان کاتدا ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ لەش دابیندەکات.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە، خواردنەوە چەوری توێنەرەکان یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات، بەڵام بۆئەوەی ئەنجامەکانی کاریگەربن دەبێت لەگەڵیدا وەرزش و ڕۆتینی خواردنی تەندروستی بۆ زیاد بکرێت.

خواردنەوەی ڕەشکە، تۆوی ڕەشکە سەرچاوەیەکی بەهێزی ماددە خۆراکیەکانە و بۆ چەندین سەدە لە پزیشکی نەریتیدا بەکاردەهێنرێت بەهۆی سوودە جۆراوجۆرەکانی بۆ تەندروستی، خووساندنی تۆوی ڕەشکە بۆ ماوەی شەوێک و خواردنەوەی لەگەڵ ئاودا لە بەیانیاندا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات و هەستی تێربوون زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی وەرگرتنی کالۆری.

چای سەوز، دکتۆر ئارچانە باترا پسپۆڕی خۆراک و پسپۆڕی نەخۆشی شەکرە دەڵێت، چای سەوز بە سوودە تەندروستییە زۆرەکانی ناسراوە، لەوانەش توانای دابەزاندنی کێش، چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە پێی دەوترێت کاتێچین، کە میتابۆلیزم و ئۆکساندنی چەوری بەرز دەکاتەوە.

خواردنەوەی کوپێک چای سەوز توانای تەرکیز باشتر دەکات، یارمەتی ڕۆژێکی بەرهەمدار دەدات.

چای زەنجەفیل و زەردەچەوە، زەنجەفیل و زەردەچەوە دوو بەهاراتی بەهێزن کە بە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و کاریگەری بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم ناسراون، ژەمێکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی چالاکە زیندووەکان دابین دەکات، زەنجەفیل یارمەتی هەرسکردن دەدات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە، لەکاتێکدا زەردەچەوە یارمەتی میتابۆلیزمی چەوری دەدات و پاڵپشتی تەندروستی جگەر دەکات.

سرکەی سێو، بەهۆی توانای یارمەتیدانی دابەزاندنی کێش و باشترکردنی هەرسکردن، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە، سرکەی سێو کە دەوڵەمەندە بە ترشی ئەسیک، یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە، لە ئەنجامدا وەرگرتنی کالۆری کەم دەبێتەوە.

تێکەڵکردنی یەک یان دوو کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ ئاو و کەوچکێک هەنگوین دەبێتە هۆی هەستێکی پڕ وزە و نوێبوونەوە، خواردنەوەکە دەتوانرێت لە بەیانیاندا بخورێتەوە و یارمەتیدانی سووتانی چەوری بە درێژایی ڕۆژ دەدات.

 

خواردنەوە پڕۆتینییەکان، خواردنەوەی پڕ لە پرۆتین دەتوانێت بژاردەیەکی تێر و خۆراکی بێت بۆ نانی بەیانی و هەروەها دەبێتە هۆی دابەزینی چەوری، پێکهاتەکانی وەک سپێناخ، توو، پاودەری پرۆتین، شیری بادەم و کەوچکێکی چێشت تۆوی کەتان یان تۆوی چیا تێکەڵ بکە بۆ خواردنەوەیەکی وزەبەخش و بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم.

پرۆتین یارمەتیت دەدات هەست بە تێربوون بکەیت، لەکاتێکدا ئەو ڕیشاڵەی لە میوە و تۆوەکاندا هەیە یارمەتی هەرسکردن دەدات و پشتگیری لە کۆنترۆڵکردنی کێشی تەندروست دەکات.

بۆچی نابێت بە خێرایی شۆفێری بکەین؟
پێشت بۆچی نابێت بە خێرایی شۆفێری بکەین؟
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لە نزیک پارکی شانەدەر بڵاوکرانەوە
دواتر هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لە نزیک پارکی شانەدەر بڵاوکرانەوە
ەیوەندیدار