هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لە نزیک پارکی شانەدەر بڵاوکرانەوە



بە مەبەستی ڕێگرتن لە چالاکیی ژمارەیەک کەسایەتی، هێزێکی ئەمنیی لە نزیک پارکی شانەدەری هەولێر بڵاوکرانەوە.

بڕیاربوو کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیاتر لە 25 کەسایەتی هەرێمی کوردستان لە بەردەم پارکی شانەدەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن و تێیدا دەنگدەران هان بدەن بۆ دەرهێنان و نوێکرنەدنەوەی کارتی بایۆمەتری.

پەیامنێری “خەڵک” لە هەولێر ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پارکەکە بڵاوکرانەوە و ڕێگرییان لە چالاکییە کرد.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو دوایین وادەیە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان و بە پێی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ملیۆن دەنگدەر کارتەکانیان نوێ نەکردووەتەوە.

٥ خواردنەوەی بەیانیان چەوری دەتوێنێتەوە
پێشت ٥ خواردنەوەی بەیانیان چەوری دەتوێنێتەوە
وردەکاری سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت
دواتر وردەکاری سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار