ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

کۆشکی سپی مۆڵەتی پەیامنێری CNN ڕادەگرێت

خەڵک-

بەتۆمەتی ئەوەی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی پرسیاری توند ئاراستەی دۆناڵد ترامپ دەکات، کۆشکی سپی ڕێگەپێدانی پەیامنێرێکی ئاژانسی (CNN) ـی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی ھەڵپەسارد.

جیم ئاكۆستا، پەیامنێری ئاژانسی (CNN) لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تویتەر رایگه‌یاند “كه‌مێک پێش ئێستا رێگه‌ نه‌درا بچمه‌ كۆشكی سپییه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی نهێنی ئاگاداری كردم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ناتوانم بچمه‌ كۆشكی سپییه‌وه‌، بۆ به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌كه‌م كه‌ كاتژمێر 20:00 به‌رێوه‌ده‌چێت”.

دواتر سارا ساندەرز، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەو بابەتەی پشتڕاست کردوە و ڕایگەیاند: ھۆکاری ڕاگرتنی مۆڵەتی بەشداریی کردن لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی بۆ جیم ئاکۆستا، لەسەر پرسیارە توندەکانی نییە لە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵکو ناوبراو ده‌ستی له‌ كارمه‌ندێكی كۆشكی سپییه‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌وڵیداوه‌ مایكرۆفۆنه‌كه‌ی لێوه‌رگرێت، ئێمه‌ رێگه‌ناده‌ین ده‌ست له‌ خانمێكی گه‌نج بدرێت كه‌ له‌ كۆشكی سپی کاری خۆی بەجێدەگەیەنێت.

دوێنێ له‌ میانی كۆنگره‌یەکی رۆژنامەوانیی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، گرژیی لە نێوان ناوبراو و جیم ئاکۆستا پەیامنێری (CNN) دروستبوو، دۆناڵد بەرامبەر بە ئاکۆستا وتی: ” ده‌بێت سی ئێن ئێن  شه‌رم بكات لەوەی‌ كاریان بە تۆ سپاردووە، كه‌سێكی توند و خراپیت، نابێت كار بۆ سی ئێن ئێن بكه‌یت”.

جیهان

تورکیا: لەمساڵدا زیاد لە پێنج ھەزار قاچاخچی دەستگیر کراون

خەڵک-

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، بە تەنھا لەمسالدا زیاد لە چارەکە ملیۆنێک پەنابەری نایاساییان دەستگیر کردووە و پەنجا ھەزار کەسیشیان دیپۆرت کردۆتەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانی کۆنفرانسی رێککەوتنی کۆچی نێودەوڵەتی لە ئاستی حکومەتەکان” کە لە شاری مەراکیش لە مەغریب بەسترا، ڕایگەیاند: “تەنھا لەمساڵدا ٢٥١ ھەزار و ٧٩٤ کۆچبەری نایاساییمان دەستگیرکردووە، ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە ھەمان کاتی پارساڵ ٥٦٪ زیاترە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەر لەمساڵدا ٥٣ ھەزار و ٨٦٠ کەسمان دیپۆرتکردۆتەوە، ٥ ھەزار و ٥٢٢ قاچاخچی مرۆڤمان دەستگیرکردووە.

سولەیمان سۆیلو ئاماژەی بەوەش کرد: “لە ساڵی ٢٠١٦ دا نزیکی ٦,٤ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٩,١ ملیار دۆلار ھاوکارییان پێشکەش بە کەیسی پەنابەران، بەدەر لە ٣٣ ملیار دۆلار کە بۆ قەیرانی کۆچ و خەرجییەکانی ئەمنی خەرجمان کردووە.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەکێتیی ئەوروپا: ئێران پابەندی ڕێکەوتنەکە بووە و ئێمەش پابەندی بەڵێنەکانمان دەبین

خەڵک-

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژە بەوە دەکات، پێش کۆتایی ھاتنی ئەمساڵ میکانیزمەکانی تێپەڕاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕادەگەیەنن.

فێدریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پاش کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێش کۆتایی ھاتنی ئەمساڵ میکانیزمەکانی تێپەڕاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕادەگەیەنن، ئێمە دەخوازین گەلی ئێران سوود لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە و بەڵێنەکانی ئەوروپا ببینێت.

ئەوەشی راگەیاند: تەواوی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئەو بۆچوونەن، پێویستە ڕێز لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە بگیرێت، ئێرانیش تا ئێستا پابەندیی خۆی بە ڕێکەوتننامەکەوە سەلماندووە و راپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەوەیان پشتڕاست کردۆتەوە، ئێمەش دەمانەوێت بەڵێنی خۆمان ببەینە سەر و چاکەی ئێران بدەینەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆلیسێکی پێشووی ڕوسیا بە تۆمەتی کوشتنی ٧٨ ئافرەت دادگایی دەکرێت

خەڵک-

لە ئێستادا پۆلیسێکی پێشووی ڕوسیا لە ھەرێمی سیبریا بە تۆمەتی کوشتنی ٧٨ ئافرەت دادگایی دەکرێت، ئەو تاوانەکانی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٠ ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١٢/١٠، دادگایەکی ھەرێمی سیبیریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی، میخائیل پـۆپـکۆڤی تەمەن ٥٤ ساڵ کە خەڵکی شاری ئانگارسکی سیبیریایە، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ هەتا ٢٠٠٠ ئەو ژنانەی کوشتووە.

پۆپکۆڤ کە لە ساڵی ٢٠١٢ دەستگیر کرا، ئەوکات لەسەر کوشتنی ٢٢ ژن، ٢٢ جار زیندانی ھەتاھەتایی بۆ بڕایەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، ژمارەی ئەو ژنانەی پۆپۆکۆڤ کوشتوونی زۆر لەوە زیاترن و تا ئێستا ٧٨ کەیسی بەسەردا یەکلایی بۆتەوە.

پـۆلیسی ڕوسیا لە هەرێمی ئیرکوتسک بۆ چەندان ساڵ سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووە بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانکارەی دەستدرێژی کردبووە سەر دەیان ژن و پاشان کوشتبوونی. دواتر دەسەڵاتداران بڕیاریان دا تاقیکردنەوەی DNA بۆ نزیکەی ٢٣٠ هەزار لە دانیشتوانی شاری ئانگارسک بکرێت، تاوەکو ئەم مرۆڤ کوژە بدۆزرێتەوە کە ئاسەواری خۆی بەسەر تەرمی یەکێک لە قوربانیـیەکاندا جێهێشتبوو.

میدیاکانی ڕوسیا دەڵێن، سەد ساڵە وڵاتەکەیان مرۆڤ کوژی وەک میخائیل پـۆپـکۆڤی نەبیستووە.

VOA

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین